لە شاری (یۆگۆكارتا) لە وڵاتی ئەندەنووسیا سەیرترین یاریی تۆپی پێ ئەنجام دەدرێت، ئەویش یاری كردن بە تۆپی پێ بە ئاگرەوە، كە تۆپێك دەهێنن و ئاگری تێبەر دەدەن، هەر یەكە شووتێكی لێدەدات، كە مەرجە بە خێرایی شووتەكە لێبدەیت و ئەوكەسە قاچی نەسووتێت، یارییەكی سەیرو كلتوورییە تایبەتە بەو وڵاتەوە، هەر یەكە هەوڵ دەدات كە تۆپەكە لە خۆی دوور بخاتەوە، سەیرتر لەوەدایە كاتێك گۆڵچی دەیەوێ تۆپەكە بگرێتەوە، ئەویش بە دەستەوانەیەكی ئاسنینەوە تۆپەكە دەگرێتەوە، تادەستی نەسووتێ، یاریەكی خۆش و پڕ پێكەنینە، خۆشیی ئەو یارییە لەوەدایە كە كەس ناتوانێ بە هێزەوە شووت لە تۆپە ئاگرینەكە بدات، چونكە قاچی دەسووتێت، بۆیە بە هێواشی و بە جۆشەوە یاری دەكەن و زۆربەی یاریزانە ئافرەتەكان دوای یاری دەبێ چارەسەری قاچیان بكەن.