دەركەوتنی نیشانەكانی چرچ و لۆچ و پیری بەسەر رووخسار و پێست گەورەترین گرفت و هەستە كە رووبەڕووی هەموو كەسێك دەبێتەوە، راوێژكاری بەریتانی بۆ نەخۆشییەكانی پێست (جینا یووی) پێیوایە كە نیشانەكانی پیری لە ئافرەتاندا زووتر دەردەكەون، نەوەك لە پیاوان، بۆیە پێویستە ئافرەتان زیاتر ئاگاداری ئەو رەوشە بن، هەروەها هەنگاوی پێویست بگرنەبەر بۆ رێگری بەرامبەر ئەو حاڵەتە، وەك پسپۆڕێكیش چەند رێنماییەكی ئامادەكردووە كە رێگرە لە زوو پیر بوون و كێشەكانی رووخسار و پێست، كە بریتین لە: بەردەوام شوشتنی دەموچاو، چونكە ئاو رێگرە لە چرچ و لۆچی و وشكبوونی پێست، هەمیشە وابكە لە شوێنی پاكدا بیت، لە ناوچە ژینگە پیسەكان بە دوور بە، خۆت لە هەموو كارێك مەدە كە دەزانی دەبێتە هۆی پیسبوونی پێست، لە كاتی كاركردنی ناوماڵدا دەمامكێك لەدەموچاوت بدە، هەوڵبدە لە كلینكسی ماكیاژ پاككەرەوە بە دوور بیت، كلینكسی تەڕ باشترین چارەسەرە بۆ لادانی ماكیاژ، كرێمەكانی ئۆكسجین بەكاربهێنە، بە تایبەت لە دوای پاككردنەوەی رووخسارت، هەوڵبدە هەمیشە روخسارت تەڕ بێت، ئەوەش بە خواردنی میوە و سەوزەی زۆر و نەرمكردنەوەی پێست بە كرێمی تایبەت، پێستت زۆر مەخوورێنە، بە تایبەت پێستی روخسار، لە كاتی دەرچوون، كرێمی دژە هەتاو بەكاربهێنە، هەروەها رۆژانە بڕی پێەیست ئاو بخۆرەوە كە لە (8) كووپ كە كەمتر نەبێت، ئەگەر پێستت گرفتێكی هەبوو، سەردانی پزیشك بكە.