تەنوورە لوتكەی مۆدی جلوبەرگی وەرزی گەرما پێك دەهێنێت

تەنوورە لوتكەی مۆدی جلوبەرگی وەرزی گەرما پێك دەهێنێت
لەگەڵ هاتنی وەرزی گەرما، جینز و پانتۆڵە تەسكەكان، دەبنە مایەی بێزاركردن و گەرما، چونكە جەستە دەگرن، چارەسەریش بۆئەو دۆخە هەڵبژاردنی تەنوورەیەكی ناسك و ناوازەیە، كچە ناودارەكانی جیهان وەك : (نادین نجیم و ریهانا و بیۆنسێ و لجین عمران) پێیان وایە، تەنوورە جوانترین مۆدی جلی وەرزی گەرمایە، بە تایبەت ئەگەر تەنوورەیەكی درێژ و تەنك بێت، چونكە كەشێكی خۆش بە خاوەنەكەی دەدات و لە جوڵە و هەستان و دانیشتنیشدا بێزاریی پێوە دیار نابێت، دیاترین مۆدەكانی تەنوورە بۆ هاوینی ئەمساڵ، بریتییە لە تەنوورەی نەخش و وێنەدار، تۆی خانمیش شێوازێكی ناسكت دەبێت ئەگەر تەنوورەكەت وێنەیەكی لەسەر چاپ كرابێت، یان كۆمەڵە رەنگێكی تیایدا بێت، مەرجیشە لە قوماشێكی نەرم و ناسك بێت، تا جەستە نەگرێت و بتوانیت بە خۆشی لەسەر جەستەت بنیشێت، بۆ ئەوانەی باڵایان بەرزە، دەبێ تەنوورەكانیان بە نەخشی مات بێت، ئەوانەش باڵایان كورتە با تەنوورەكانیان لە نەخش و وێنەی زەق بێت، تا دیمەنێكی گەورە بە بەژن و باڵایان بدات.
Top