بەهۆی ئەوەی لە وەرزی گەرمادا جلی تەنك و كورت دەپۆشرێت، بەشێكی زیاتری جەستە بەدەردەكەوێت، وەك مەچەك و سینگ و بەرۆك و قاچەكانیش، بۆیە دەكرێت سوود لە پڕكردنەوەی ئەو بەشانە ببینن، بە خشڵ و ئێكسسوارەكان، وەك باوە لە وەرزی گەرمادا خشڵ و ئێكسسوارەكان زیاتر بەكار دێن، هەریەكە لە تۆقەی سەر و ملوانكە و گوارە و دەستبەند و بازن و ئەنگوستیلە و خڕخاڵەكان جوانترین ئێكسسوارەكانی مۆدی وەرزی گەرما پێك دەهێنن، شانێل وەك ماركەیەكی بەناوبانگ پێی وایە: كە لە وەرزی گەرمادا پێویستە زۆرترین خشڵ و ئێكسسوارەكان بپۆشرێن، بە مەرجێك قەبە و گەورە نەبن، نایاب دەبێت ئەگەر ورد و بچووك بن، نمایشكارەكانی ماركەی ساڵڤاتۆری، زیاتر لە ملوانكەیان لە مل كردووە، وەك گرنگی و جوانیی ملوانكە لەو وەرزەدا، ماركەی خشڵەكان دەڵێن: بازن و ملوانكەكان جوانترین مۆدی خشڵەكانن بۆ وەرزی گەرما، ئەلێكساندەر وانگ، گوارەی بازنەیی بە جوانترین مۆدی خشڵەكان داناوە، گیڤینشی، دەستبەندی بازنەیی پان و باریكی بۆ دەستەكان هەڵبژاردووە، تۆش پێشەنگی و ناسكیی خۆت بە خشڵ و ئێكسسوارەكان دەرببڕە.