رەنگەكانی پشتچاو بۆ وەرزی گەرما

رەنگەكانی پشتچاو بۆ وەرزی گەرما
پشتچاو شێوازێكە گوزارشت لە جوانی و گەورەیی چاوەكانت دەكات، كاتێك ماكیاژێكی جوانت كردووە و پشتچاوەكەت بە هەڵە چێ كردووە، ئەو كاتە كارەكەت جێگەی خۆی ناگرێت و جوانیت دەشێوێت، لە وەرزی گەمادا پێویستە گرنگی بە جوانیی ماكیاژ بە گشتی و پشتچاو بە تایبەتی بدەیت، ئەوەی بە (ئایشادۆ) ناسراوە، كە بە سینگڵی لە چاوان دەدرێت، واتە تەنیا رەنگێكی بۆ دانراوە، لێرەوە بۆ وەرزی گەرما ئاشنای پێنج رێگە و رەنگی سەرەكی رەنگەكانی پشتچاو بن، سەرەتا بە شای رەنگەكانی پشتچاو دەستپێدەكەین كە بریتین لە: رەنگی مۆر، رەنگێكی ناوازە و ناسكە، بە فڵچەی بچووك و تەنكی سەر پان ئایشادۆیەكی ناسك بۆ بەشی سەرەوەی چاوەكان بكە، تا بۆ كاتی ئاهەنگ و بۆنەكان ناسك و رازاوە بێت، دواتر رەنگی سلڤەر دێت، كە بەشی سەرەوەی چاو و هێڵی برژانگ دەگرێتەوە، بۆ كاتی دەرچوون گونجاوە، رەنگی زەردیش مۆدی گەشت و سەردانە، دواتر رەنگی سەوز، ناسك و سەرنجڕاكێشیی پێوە دیارە بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەگونجێت، دوایین رەنگ سوورە، بۆ كاتی بۆنەو یادەكان ناوازە و سەرنجڕاكێشە.
Top