چۆن بە زیرەكی و لێهاتووییت بە ئامانجەكانت دەگەیت؟

چۆن بە زیرەكی و لێهاتووییت  بە ئامانجەكانت دەگەیت؟
خەونی ئافرەتان ئەوەیە كە بە كورتترین ماوە بگەن بە ئامانج و خەونەكانیان، بەتایبەتی لە بواری ئیش و كاردا، چونكە هەندێك جار بەخت و زیرەكی یاوەری ئافرەتان نابێت تا لە نزكترین دەرفەتدا بە ئاواتەكانیان بگەن، رەنگە زۆر جاریش هەوڵی زیاتر بدەن و ئامانجەكەشیان نەپێكن. لێرەدا تۆی خانم گرنگە زیرەكی و لێهاتوویی خۆت بسەلمێنێت، ئەوەش لە رێگەی جوانیی كەسایەتی و بیركردنەوە وقسەكردن و جلوبەرگ و شێوازی هەڵسوكەوتت، سەرەتای هەر هەوڵێك بە دیراسەكردنی كارەكە و هەنگاوەكە دەست پێ بكە، لە خۆتەوە بڕیاری خێرا مەدە، ئەگەر لە جارێك كارێكدا سەركەوتوو نەبووی دووبارە هەوڵ بدە، وا چاكترە را و بۆچوونی كەسانی دیكەی وەك دەستە خوشك و هاوڕێ و كەسانی ناو خێزانەكەت وەربگریت، چونكە دوو بیركردنەوە لە یەكێك باشترە، كاتێك كارەكەت دەست پێ دەكات، بە لێهاتوویی بیری خۆت بخە سەر ئامانجەكەت، ئەگەر زانیت هەنگاوەكەت دەبێتە مایەی بێزاری و سەركەوتوو نابیت، هەوڵبدە لە رێگەی دیكەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەیت، بەر لە هەر كارێك پێویستە كاتژمێرێك بیر لە باشی و خراپی كارەكە بكەیتەوە، دواتر یەك ئاراستە و كەسایەتی خۆت بە كارەكە بدە، با دوو جۆرە مامەڵەكردنت نەبێت، هەمیشە چالاكی و هەنگاوەكانی كارەكەت بنووسەوە و تێبینییان بكە، بەم جۆرە سەركەوتوو دەبیت.
Top