(لۆدیج ڤان بیتهۆڤن) گەورە میوزیكژەنی جیهانی، كە یەكێكە لە داهێنەرانی میوزیكی كلاسیك و لە جیهانی میوزیكدا لە لوتكەدا بووە، سەر و پرچی ئاڵۆز و تێكەڵ بووە، قژێكی ماش و برنجی هەبووە، كە زیاتر تاڵەمووەكانی سپی بوون، قژێكی زۆر و ناڕێكی هەبووە، چەند تاڵەموویێكی ئەو مایسترۆیە ئێستا ماوەتەوە و لە نێو حەریر لە چوارچێوەیەكی هێلكەییدا هەڵگیراوە، لە فرۆشتنی ئاشكرادا تاڵەمووەكەی بیتهۆڤن لە ماڵی (سوزبێز) لە لەندەن دانراوە، نرخی تاڵەمووەكەی بیتهۆڤن لە نێوان (10 تا 19) هەزار دۆلارە، ئەوەی سەیرە لە پێشوودا كەمانژەنێك بە ناوی (كارل هۆڵز)، تاڵە مووی بزنی پێشكەش بە هاوسەرەكەی كردووە و پێی گوتووە كە ئەوە تاڵەمووی میوزیكژەنی جیهانی بیتهۆڤنە.