مەلەوانگەی روون

مەلەوانگەی روون
مەلەوانگەكان رۆژ بە رۆژ بە دیزاینی تازە و شێوە سەیر دروست دەكرێن، كە جگە لەوەی شوێنێكن بۆ مەلەكردن، هەروەها ناوەندێكیشن بۆ كات بەسەربردن و خۆشی، مەلەوانگەكان زیاتر لە نێو هۆڵێكی گەورەدا و لە حەوزێك پێكدێن كە لەسەر زەوی بنیات نراون. كۆمپانیای (كۆمپاس پوولز) كە تایبەتە بە دروستكردنی ملەوانگەكان، جۆرە مەلەوانگەیەكی دروست كردووە كە جێگەی سەرنجە، ئەو مەلەوانگەیە جگە لەوەی لە بەرزایی دروست كراوە، هەروەها شێوەی روونە و دەتوانی بە پلەی (360) پلە لە هەموو گۆشەیەكەوە ناوەوەی مەلەوانگەكە بە چاوی ئاسایی ببینیت، كە جێگەی (600) هەزار لیتر ئاوی تێدا دەبێتەوە و لە سەرەوەی باڵەخانەیەكی پێكهاتوو لە (55) نهۆم دانراوە، ئەو مەلەوانگەیە دەكەوێتە شاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیا، وابڕیارە تەواوی مەلەوانگەكان تا ساڵی (2020) بەم چەشنە دروست بكرێن.
Top