كراسێك لە پەڕەمووچ

كراسێك لە پەڕەمووچ
لە فیستیڤاڵ و بۆنە ناودارەكانی جیهان، وەك گرامی میوزیك و ئۆسكاری فیلم و سینەمادا، زۆربەی كچە ناودارەكان بە جلە سەیرەكانیان سەرنجی هەمووان رادەكێشن، جلێك لەبەر دەكەن كە نە لە نەریتدا بوونی هەیە و نە لە جیهانی مۆدەشدا جێگەی دەبێتەوە، لە دواترین دابەشكردنی خەڵاتەكانی (گرامی)، كچە گۆرانیبێژی هیپ هۆپی ئەمریكی (كاردی بی) سەیرترین جلی پۆشی، جلەكەی لە پەڕەمووچ دروست كراوە، كە زیاتر لە (30) هەزار پەڕەمووچ بۆ كراسە درێژەكەی چێنراوە و دروست كراوە كە درێژی ئەو كراسە رەنگ جەرگییە سێ مەترە، كلكێكی درێژیشی هەیە، زیاتر لە (35) كەس كاریان لەسەر كردووە، ئەو كراسە لە ساڵی (1995) لەلایەن دیزاینەر (تۆم براون) دروست كراوە، كە ئێستا وەك ئایكۆنێكی جوانی جار جارە لەلایەن كچە ناودار و گۆرانیبێژەكانی جیهانەوە لە بۆنە و یادەكاندا دەپۆشرێت.
Top