پاوانە، خشڵ و كەرەستەیەكی دێرین و باو

پاوانە، خشڵ و كەرەستەیەكی دێرین و باو
لە دێرزەمانەوە ئافرەتانی كورد (پاوانە)ی وەك خشڵێكی جوان و سەرنجراكێش لە قاچ كردووە، كە جوانی و ناسكی بە قاچەكان دەدات، ئەوە مۆدەیەكی لەمێژینە بووە و لە ئێستاشدا بۆتە باوترینی خشڵەكان، بەتایبەت بۆ كچانی تازە پێگەیشتوو، كە بۆ دەرەوە و شوێنە گشتییەكان دەتوانن پاوانە بكەن بە مۆدی سەرەكیی ئێكسسوارەكانیان، بۆ گەورەكانیش دەتوانن لە ماڵ و بۆنە و یادەكانەوە لەگەڵ جلی كوردی، یان جلی بیانی لە پێی بكەن. پاوانەكان چەندین مۆد و جۆریان هەن، مەرج نییە لە زێڕ و زیو بن، بەڵكو مۆدە تازەكانی پاوانە لە پلاستیك و ئاسن و باغە و بەردیش دروست كراون، هەندێكی دیكەش لە كەرستەكانی نێو ئاو و دەریا نەخشێنراوە، هەندێكی دیكەش لە شێوەی زنجیرە، هەوڵبدە رەنگی پاوانەكەت جیاواز بێت لە رەنگی جلوبەرگ و پێستت، تا لە دوورەوە دیار بێت، كاتێك رەنگەكانیان هاوشێوەی دەبن، جوانییان ون دەبێت و دەرناكەوێت، وا چاكە پاوان رەنگاوڕەنگ و بریقەدار بێت، تا ببێتە خشڵێك بۆ رەنگدانەوەی جوانی و تیشكی رووناكی و بریقەدار بێت.
Top