نەخش و نیگارەكانی كاغەزی دیواری بۆ دیكۆری ماڵەكەت

نەخش و نیگارەكانی كاغەزی دیواری بۆ دیكۆری ماڵەكەت
دیكۆری ماڵ تا چەند نوێ و تازە بێت، هێندە زیاتر بەرچاو و جێی سەرنج دەبێ، بەتایبەت كاتێك گۆڕانكاری لە دیكۆری ماڵەكەتدا دەكەیت، جگە لەوەی جێی سەرنجی هەمووانە، هەروەها سەرچاوەی خۆشییە بۆ خۆت و خێزانەكەشت، گۆڕانكاری لە دیكۆری ماڵدا ئەركێكی قورسە و رەنگە كات و ماددەی پێویست بێت، بەڵام هەندێ گۆڕانكاری هەن، تێچوویان كەمە و دیمەنێكی تازە بە ماڵەكەت دەبەخشێت، یەكێك لەوانە: كاغەزی دیوارە، كەرەستەیەكی سادە و كارێكی ئاسان، گۆڕانكاریی تەواوت بۆ دەكات، گۆڤاری (ئێل دیكۆر) چەندین جۆرە مۆدی كاغەزی دیواری بڵاوكردۆتەوە، لەوانە: كاغەز دیواری لە رەنگ و نەخشی سرووشتی، ئەو جۆرە مۆدێكی ناوازەیە و ناسكە، بە تایبەت بۆ ژووری چێشتلێنان و ساڵۆنی دانیشتن، نەخشی شیفرۆن مۆدێكی دیكەیە كە بۆ ژووری دانیشتن شیاوە، بە تایبەت ئەگەر لە رەنگی شین و سپی بێت، نەخشەكانی رەنگی (نیۆد) هەن، بۆ ژووری دانیشتن و بالكۆن گونجاون، نەخشی كاغەزدیواریی زەرد، مۆدێكی زەقە بۆ نزیك پەنجەرە و دەرگاكان دەشێیت، نیگارەكانی كلاسیك، مۆدێكی سەرنجڕاكێشە كە بۆ ژووری دانیشتن گونجاوە، نەخشی مەغریبی، بۆ هەموو شوێنێكی ماڵ دەبێت، نەخشی رەش و سپی، بۆ ژووری گەرماو و كۆگا، هەروەها دوا نەخش بریتییە لە نەخشی سێ رەهەندی، كە مۆدێكی تازەیە بۆ تەواوی دیكۆری ماڵەكەت شیكە.
Top