خۆشەویستیی ئافرەتان بۆ گیاندار و باڵندەكان بەجۆرێكە تەواوی مۆدە و نەخش و نیگارەكانیان لەسەر شێوە و نەخشی باڵندە و گیانداران بێت، ئەگەر ویستت نەخش و نیگاری خشڵ و ئێكسسوارەكانت جوان و سەرنجڕاكێش بن، هەوڵبدە ئەو خشڵانە بە دەست بهێنیت كە لەسەر شێوەی گیاندارن و باڵندەكانن، یان ئەوانەی وێنەی خشۆك و گیاندارە بچووكەكانیان لەسەر كراوە، ماركەی (بۆشرۆن) یەكێكە لە ماركە بەناوبانگەكانی دروستكردنی خشڵ و ئێكسسوارەكان، لە ساڵی (1866)ـەوە تا ئێستا بەردەوامن لە بەرهەمی تازەوە، تا ئێستاش لە بەرهەمهێنانی خشڵ و ئێكسسوارەكانی شێوە باڵندە و گیانداران نەوەستاون، گوارەكانت با لە شێوەی پەپوولە و باڵندەكان بێت، ملوانكەكان ئەگەر لە شێوەی مارێك یان تیمساحێك، یان پڵنگێك بێت، جوانتر دەردەكەوێت، بازنەكانیش لە شێوەی فیل و مامز و ئەسپ جوانترین مۆدە دەبەخشن، تەوقەكانی قژیش با لە شێوەی مار و باز بن، ئەنگوستیلەكانیش لە بولبول و كەناری بێت، بەو شێوەیە دەبیتە خاونی شیكترین خشڵ و ئێكسسوارەكان.