گەشتكردنی نێو زەریاكان بە بەرمیل

گەشتكردنی نێو زەریاكان بە بەرمیل
گەشتكردن خەونی هەموو كەسێكە، چونكە زۆرترین شوێن و ناوچە و كولتووری جیهانت بەرچاو دەكەوێت، بەڵام سەركێشی ئەو پیاوە فەڕەنسییە سەیرترە لە گەشتكردن بۆ وڵاتان، ئەو كەسە سەركێشە كە ناوی (جان جاك سافین)ـە، بە بەرمیلێكی گەورەی دروستكراوی دەستی خۆی كە هاوشێوەی كەپسوولێكی كەشتیوانییە، بە نیازە گەشتێك بەنێو زەریاكانی ئەتەڵەسی و هێمن بكات، ئەو پیاوە تەمەنی (71) ساڵە، سەرەتای گەشتەكەی لە زەریای ئەتڵەسی دەستپێكردووە نزیكەی چوار مانگە بەڕێوەیە بەرەو كەناری كاریبی، كەپسوولەكەی ئەو پیاوە ماوەی دوو میل لە كاتژمێرێكدا دەبڕێت، ماوە ماوەش پۆستێك بە وێنەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكاتەوە، كەپسوولەكەی (10) پێ درێژە و (7) پێی پانە، لە شوێنی نووستن و چێشتخانەیەكی بچووك پێكهاتووە.
Top