نمایشی خێراترین سەما

نمایشی خێراترین سەما
سەمای هەر نەتەوە و وڵاتێك جیاوازە لەگەڵ هاوشێوەكانی دیكەدا، یەكێك لە سەیرترین جۆرەكانی سەماكردن، سەمای وڵاتی هەنگاریایە، كە پێویستە خێراترین جووڵە و بەرز و نزمیی پێوە دیار بێت، دواجار گرووپێك بە ناوی (گیتۆ كومپیتۆس)ـە كە لە سێ كەس پێكدێن، بە ناوەكانی (گرگلی و ماتی و ئەحمەد) لە نمایشێكی پێشبڕكێی سەمادا، سەمای هەنگاریان بە جوانی پێشكەشی ئامادەبووان كرد، بە هۆی خێرایی سەماكەوە زۆربەی ئامادەبووان نەیاندەتوانی هەموو جووڵەی سەمای گرووپەكە ببینن، سەماكە بەناوی (تریۆ فریسكا)یە، ئەوەی جێگەی سەرنجە گرووپەكە رۆژانە ماوەی چوار كاتژمێر راهێنانیان دەكرد، تا بتوانن ئەو سەما خێرایە پێشكەش بكەن.
Top