هەستەوەری بە ئاو

هەستەوەری بە ئاو
ئاو سەرچاوەی ژیانە و مرۆڤ رۆژانە پێویستی بە بڕێك ئاو هەیە، تا بتوانێت بژی، بەڵام ژیانی ئەو كچە پێچەوانەی ئەو راستییەیە، چونكە هەستەوەریی بە ئاو هەیە و بە ئاو خواردنەوە جەستەی سوور دەبێتەوە، ئەو كچە ناوی (نیاه سێلوەی)یە، تەمەنی (21) ساڵە، دانیشتووی ناوچەی (هاستینگ)ە لە رۆژهەڵاتی ویلایەتی سوسیكسی ئەمریكی، نەخۆشییەكەی بریتییە لە (هەستەوەری ئاو)، كاتێك ئاو دەخواتەوە، یان ئاو بەر جەستەی دەكەوێت، بەشێكی پێستی هەڵدەوەرێت، بەڵام داواجار بە ماددەی كیمیاوی و داودەرمان چارەسەری ئاو خواردنەوەكەیان كرد و ئاو خواردنەوەكەشی ئاسایی بووە، بەڵام ناتوانن كێشەی بەركەوتنی پێستی بە ئاو بكەن، چونكە هەر كاتێك پروشكە ئاوێكی بەركەوێت، جەستەی سوور هەڵدەگەڕێت.
Top