تایتانیك ئەو كەشتییە زەبەلاحەی كە بۆ مرۆڤایەتی داهێنانێكی نوێ بوو، ساڵی ١٩٠٨ خرایە بواری جێبەجێكردنەوە و لە ساڵی ١٩٠٩ لە لیڤەرپوڵی بەریتانیا لەژێر سەرپەرشتیی كۆمپانیای زەبەلاحی (وایت ستار لاین)ـەوە دەستكرا بەدروستكردنی و لە ١٩١٢ كۆتایی بەكارەكانی هات، لە رێكەوتی ١٠-٤-١٩١٢ لە یەكەم گەشتیدا كە لە ساوسهامتۆنی بەریتانیاوە و بەرەو نیویۆركی ئەمریكا بەڕێكەوت، تایتانیك پڕبوو لە كەسە خانەدانەكانی ئەوروپا و بەریتانیا بە جۆرێك كە زۆربەی هەرە زۆری دەوڵەمەندەكانی بەریتانیا لەو كەشتییەدا بوون، تۆماس ئەندریوس كە باشترین ئەندازیاری بەریتانیا بوو، سەرپەرشتیی دروستكردنی ئەم كەشتییەی كردبوو، كەشتییەكە لە باشترین جۆری پۆڵای دەستكردی ناوەندی پیشەسازی جیهان دروستكرابوو، تایتانیك توانای هەڵگرتنی ٥٢ هەزار تەنی هەبوو، بەڵام ٤٦ هەزار تەنی هەڵگرتبوو، ژمارەی سەرنشینە گەشتیارەكانی ٢٤٣٥ گەشتیار بوون، ژمارەی كارمەند و دەستەی بەڕێوەبردن ٨٩٢ كەس بوون، كە بە تێكڕا دەكاتە ٣٥٤٧ كەس. تایتانیك لە ١٤-٤-١٩١٢ كاتژمێر (٤٠ : ١١) ی شەو لە زەریای ئەتڵەسی خۆی كێشا بە شاخێكی سەهۆڵینی بەهێزدا، كەشتییەكە بە چوار كاتژمێر و نیو نوقمی دەریا بوو، بۆیە كاتی نقومبوونەكەی لە ١٥ مانگ دانراوە، لە ٣٥٤٧ كەس تەنیا ٧٠٥ سەرنشین رزگاریان بوو، كە زۆربەیان ئافرەت و منداڵ بوون.