چۆنێتی گرنگیدان بە كاتـەكانت لە رۆژانی رەمەزاندا

چۆنێتی گرنگیدان بە كاتـەكانت لە رۆژانی رەمەزاندا
لە مانگی رەمەزاندا پێویستە زیاتر بە كاتەوە پابەند بیت، ئەگەرچی رۆژەكانی رەمەزان درێژن، هەندێ جار فەرامۆشی و ئاگادارنەبوونت دەبێتە مایەی بەپەلە ئەنجامدان و تێكچوونی كارەكانت، بۆیە تا دەتوانی كارەكانت لە كاتی خۆی ئەنجام بدە.
د.ئەمەل بۆرشك دەڵێ: «وەك چۆن گرنگی بە جوانیی جلوبەرگ و ژیانمان دەدەین، پێویستە گرنگی بە تەرخانكردنی كاتەكانیشمان بدەین و پابەندی مەوعیدەكانیشمان بین، وێڕای ئەوەی هەموو مرۆڤێك كاتژمێرێكی بایۆلۆژی لە جەستە و هەستیدا هەیە، كە ئاگاداری دەكاتەوە، بەڵام هەندێ جار بە هۆی كارێك، یان نووستنەوە سەرقاڵ دەبیت و كاتی لە بیر نامێنێت، لەم چەند رێنماییانەی خوارەوەدا چۆنێتی گرنگیدان بە كاتەكانت لە رۆژانی رەمەزاندا بۆت روون دەكەینەوە. سەرەتا پێویستە كاتژمێرەكانت بە تەواوی كار بكەن، چ ئەوانەی ماڵەوە، یان ئەوانەی دەست و نێو مۆبایلەكەت، هەوڵبدە بەر لە كاتژمێرێك كاتی زەنگلێدان دابنی، تا كار و ئەركەكەت بە بیر بهێنێتەوە، لە كاتی دانانەوەی كاتی زەنگەكانیش دەنگی مۆبایلەكەت كز مەكە تا كاتی زەنگەكە ئاگاداربیت و لە خەو هەڵسیت، لە پارشێواندا لە كاتێكی دیاریكراو كە دەزانیت پێی رادەگەیت دەست بە كارەكانت بكە، نەوەك بە پەلەپەل دەست بكەیتە كار و ناڕەزایی ئەندامانی ماڵەوەشی لێ بكەوێتەوە، لە دوای پارشێو كارەكانی دیكەت بكە، تا ئێوارە كە لە كاتژمێر چوار دەست بە خۆئامادەكردن بۆ بەربانگ بكە، كارەكانیش لەسەر كاغەزێك بنووسەرەوە تا لە بیریان نەكەیت.
Top