مردنە سەیرەكەی نمایشكارێكی جلوبەرگ

مردنە سەیرەكەی نمایشكارێكی جلوبەرگ
مردن حاڵەتێكی لەناوكاوە و كات و شوێن ناناسێت، وەك تارمایی یەخەی هەموو مرۆڤێك دەگرێت، هەندێك جار مردنی مرۆڤەكان دەبێتە حاڵەتێكی سەیر و لە كات و شوێنی وا روودەدات دەبێتە جێی سەرنجی هەمووان. تالیس سوارێز نمایشكارێكی بەڕازیلییە و حاڵەتێكی شۆك و كتوپڕی لە جیهانی مردندا تۆمار كرد، ئەو خانمە دانیشتووی شاری ساوپاولۆی بەرازیل بوو، دوای ئەوەی لە نمایشێكی جلوبەرگدا بەشدار بوو، لە كاتی نمایشدا ساتمەیەكی كرد و كەوت، دواتر هەڵدەسایەوە و هەندێكی دیكە رۆیشت، دیسان لەسەر ستێجی نمایشكردن كەوت، دوای ئەوەی بردیان بۆ نەخۆشخانە لە رێگادا گیانی لەدەستدات، سەرپەرشتیاری كارەكانی دەڵێ: «تالیس هیچ نەخۆشییەكی نەبوو، تەنانەت كەسێكی ڤیچیتری بوو، واتە زیاتر سەوزە و میوەی دەخوارد، كەچی بەم حاڵەتە سەیرە سەری نایەوە».
Top