شێوەی گۆی زەوی

شێوەی گۆی زەوی
زۆربەی زاناكانی كۆن، لە چەندین بابەت و شیكاریدا
پێیان وابوو كە زەوی نابێت تەخت بێت، ئەوەش لە بەڵگەنامە و بابەتە
مێژووییەكانی بەر لە )2250 )ساڵ پێش ئێستاوە باس كراون، سەیر لەوەدایە چۆن
زانیویانە زەوی تەخت نییە، خۆ لەو سەردەمەدا هیچ كەشتی و تلیسكۆپ و ئامێرێك
نەبوون، سەرەتا زانای ئەغریقی ئەراتوستینس بیرۆكەی تەختیی زەوی تێكشكاند. كاتێك لەشاری
ئەسوانی میسر بوو، تێبینی كرد لە نێو بیری پەرستگاكان لە رۆژی 21/6 هەموو ساڵێك كاتێك
تیشكی خۆر لێیان دەدات، لە كاتی نیوەڕۆ بەدواوە وردەوردە سێبەرەكەیان نامێنێت تاوەكو بە تەواوی ون
دەبێت، چونكە خۆر بە شێوەكی راستەوخۆ ستوونە لەسەری. ئەمەش ئەرتوستینسی خستە گومانەوە و بڕیاری
دا بچێت بۆ شاری ئەلكساندەریا لە باكووری میسر بۆ ئەوەی بزانێت ئایا سێبەری ستوونەكانی پەرستگاكان لە
كاتی نیوەڕوان لە هەمان بەرواری 21/6 ون دەبن؟ بەاڵم دەركەوت لە ستوونەكانی شاری ئەلكساندەریا سێبەرەكان
بە تەواوی ون نابن، ئەمەش ئەوە دەسەلمێنێت زەوی تەخت نییە، بەڵكو شێوە گۆییە، چونكە ئەگەر زەوی تەخت
بووایە سێبەرەكان هەموو هاوشێوە دەبوون، ئەراتوستینس هەر بەوەش نەوەستا، سەیرترین شت ئەوە بوو كە لەوسەردەمەدا
هەڵسا بە پێوانەكردنی تیرەی زەوی بە رێگای زانستیی بیركاری، كە تەنیا ٨٠ كیلۆمەتر جیاوازی هەبوو لەگەڵ
تیرەی راستەقینەی زەوی كە 12742 كیلۆمەترە.
Top