نەمانی ئۆكسجین
May 12, 2019
رەنگا و ڕەنگ
زەوی بـە تـەواوی دەگۆڕێـت، بەجۆرسـێك كـە هـەر شـتێكی وەكـو
باڵەخانـە و خانـوو بەنـداوەكان كـە لـە كۆنكرێـت دروسـتكرابێت پـەرت
دەبێــت، چونكــە ئۆكســجین وەكــو دروســتكەری بەنــدی هاوبــەش
لەنـاو كۆنكرێتـدا كاردەكات و بەبـێ ئۆكسـجین كۆنكرێتیـش بریتییـە
لـە تـۆز و گـەرد، كـە هیـچ بەنددروسـتكەرێك لـە نێوانیانـدا نییـە.
گـــەر لـــە كاتـــی نەمانـــی ئۆكســـجیندا لەبـــەردەم تیشـــكی خـــۆردا
بیـــت، ئـــەوا توشـــی ســـووتانێكی زۆری پێســـت دەبیتـــەوە، چینـــی
ئـــۆزۆن كـــە وەك پارێزەرێكـــە دژی تیشـــكی یـــو ڤیـــی خـــۆر، لـــە
ئۆكسـجین دروسـتكراوە، بـە نەمانـی ئۆكسـجین گوێـی ناوەوەمـان
شــەق دەبێــت و دەتەقێتــەوە، چونكــە لــە دەســتدانی ئۆكســجین بــە
واتــای لەدەســتدانی %٢١ـــــی پەســتانی هــەوا دێــت، گۆڕانێكــی
لــە پــڕی واش لــە كەشــوهەوادا وەكــو ئــەوە وایــە كــە كەســێك لــە
مـاوەی كەمتـر لـە یـەك چركـەدا لـە سـەر رووی دەریـاوە دابەزیـت ۆ نزیكـەی ٢٠٠٠ مەتـر بـۆ ژێـر ئاسـتی دەریـا، بۆیـە گوێـی
نـاوەوە توانـای ئـەوەی نابێـت بەرگـەی ئـەو گۆڕانـە لـە نـاكاوە
بگرێـت، هـەر ئـەوەش نـا، بەڵكـوو ناشـتوانین ئاگـر بەكاربهێنیـن
و هەمـــوو ئۆتۆمبێلیـــەكان جگـــە لـــە ئۆتۆمبێـــی كارەبایـــی
توانـــای ئیشـــكردن و ســـووتاندنی ســـووتەمەنی لەدەســـت دەدەن،
فڕۆكـەكان لـە ئاسـمان دەكەونـە خـوار، ملیۆنەهـا ئۆتۆمبێـل لـە
شــەقامەكان دەوەســتن، لەبــەر ئــەوەی ئــەو رووناكییــەی كــە لــە
خــۆر دەردەچێــت، پێــش ئــەوەی بــدات لــە زەوی چەنــد جارێــك
خـــۆی بـــە پارتیكڵەكانـــی نـــاو هـــەوادا دەكێشـــێت، بـــە نەمانـــی
ئۆكســـجین ئـــەو پارتیكاڵنـــەش كـــەم دەبنـــەوە كـــە رووناكـــی
دەرچـــوو لـــە خـــۆر خـــۆی پێـــدا دەكێشـــێت، ئەمـــەش وا دەكات
ئاسـمان بـە تاریكـی دەربكەوێـت، لـە هەمـووی گرنگتـر ئەوەیـە
كــە بــە نەمانــی ئۆكســجین چینــی دەرەوەی زەوی وێــران دەبێــت
و تووشـی شـەقبوون و پەرتبـوون دەبێـت، چونكـە چینـی دەرەوەی
زەوی ٤٥ %ــــــی پێكهاتەكــەی ئۆكســجینە.
