شێوازە تازەكانــی پانتۆڵی كارگۆ
May 1, 2019
رەنگا و ڕەنگ
- پانتۆڵی كارگۆ و بلایزەر و تیشێرت: شێوازێكی ناسك پێكدەهێنن، دەتوانی تیشێرتێكی سادەی رەش، یان بلایزەرێكی درێژی رەش لەگەڵ جووتێك پێڵاوی وەرزشی و پانتۆڵێكی كارگۆ لە رەنگی شین، یان قاوەیی بپۆشیت، ئەم جۆرە مۆدێكی نایاب دەبەخشێت و بۆ گەشت گونجاوە.
- پانتۆڵی كارگۆ و سەندەڵ و تیشێرتی درێژ: مۆدێكی ناسكە، كاتێك پانتۆڵێكی كارگۆ و سەندەڵێكی رەنگ كراوەت پۆشیبێت، هەست دەكەیت كە بۆ كاتی گەشت و سەیران چەند گونجاوە.
- پانتۆڵی كارگۆ و پووت: ئەگەرچی بەرەو وەرزی گەرما دەچین، بەڵام پۆشینی پووتی كورت و پانتۆڵێكی كارگۆ شیكت دەكات، ئەویش لەگەڵ تیشێرتێكی نەخشدار و رەنگاوڕەنگ جوانتر دەردەكەوێت و بۆ كاتی سەردانی هاوڕێ و كەسەكانت گونجاوە.
- پانتۆڵی كارگۆ و كراسی سپی: ئەمەش مۆدێكی سەرنجڕاكێشە، كاتێك كراسێكی سپی بە دوگمە لەگەڵ پانتۆڵێكی كارگۆ بپۆشیت، بە مەرجێك رەنگەكانیان هاو رەنگ نەبێت و جیاواز بێت، دەبینیت بۆ كاتی دەوامی زانكۆ زۆر گونجاوە.
- پانتۆڵی كارگۆ و سترەی درێژ: ئەویش سەرنجڕاكێش دەبیت كاتێك جلەكەت هەمان رەنگ و نەخشی هەیە، ئەمەش بە شیككردنی پانتۆڵێكی كارگۆ و سترەیەكی درێژ، یان قەمیسێكی درێژ لەگەڵ پشتێن و پێڵاوی پاژنە بەرز.
- پانتۆڵی كارگۆ و ئێكسسواری كریستاڵ: ئەگەر پانتۆڵ و جلەكەت هەمان رەنگ و شێوە بن، دەتوانیت بە ئێكسسوار و خشڵە كریستاڵەكانی وەكو (ملوانكە و بازن و گوارە) جوانییەكەی تەواو بكەیت، بۆ كاتی دەوامی فەرمی گونجاوە.
