دووانەكان هەمیشە هاوشێوە و تەنانەت لە كێش و باڵاشدا هەندێ جار وەك یەكن، دواترین سەرژمێری بۆ دووانەكان لە جیهاندا تا ئێستا وانیشان دەدات كە ژمارەیان گەیشتۆتە نزیكەی دەهەزار كەس، ساڵانە زۆرترین لێكچوو و هاوشێوە دیاری دەكرێن، دواجار وێنەگرێكی ئەمریكی بەناوی (پیتەر زیلیویسكی) وێنەی دیارترین دووانەكانی جیهانی گرتووە و بڵاوی كردوونەتەوە، كە بریتیین لە: دوو كچی تەمەن (11) ساڵان بەناوەكانی سبلینگ و لیا، دواتر هەریەكە لە برۆك و جەین كە بەتەواوەتی هاوشێوەن و جیاكردنەوەیان ئەستەمە، ئێلسۆن و ئێلتۆن كە ئەوانیش دوو بران و بەتەواوەتی هاوشێوەی یەكن، پاشان هەر یەكە لە گرەیس و سۆفیای رەش پێستن كە تەنانەت خاڵەكانی روخساریشیان هاوشێوەیە.