بۆن و بەرامە بـاوەكان بۆ دەرچوون و گەشت و سەیران

بۆن و بەرامە بـاوەكان بۆ دەرچوون و گەشت و سەیران
ئەگەرچی لە كاتی دەرچوون و سەیراندا بۆن و بەرامەكان هێندە رۆڵیان نامێنێت، بەڵام لە كاتی گەشت و سەردانیدا كاریگەری و ناوازەیی خۆیان نیشان دەدەن، وەك ئاشكرایە ئافرەتان بەبێ بۆن وەك داری بێ گەڵا وان، بەم چەشنە پێویستە گرنگی بەو بۆن و بەرامانە بدەیت كە لەگەڵ ئەو وەرز و كەشوهەوای ئێستادا گونجاوە، سەرەتا پێویستە جۆری بۆنەكان دیاری بكەیت كە شیاون بۆ كاتی دەرچوون و گەشت و سەیران، لە پلەی یەكەمدا بۆنی (موگلەر - Mugler Angel Eau Croisiere Limited Edition) كە بۆنێكی كلاسیكە و بۆ كەشی بەهار گونجاوە، دەتوانیت بۆ گەشت بەكاری بهێنیت، چونكە زۆر دەمێنێتەوە، بۆنی دووەم (ئامۆ- Amo Ferragamo Flowerfu) لە بۆنی گوڵ وەرگیراوە، بۆ كاتی دەرچوون و سەیران دەگونجێت، بەهۆی ئەوەی هاوشێوەی بۆنی گوڵەكانە، بۆ دەشتودەر گونجاوە، بۆنی سێیەم بریتییە لە (گولتی گوتچی- Gucci Guilty Pour Femme) بۆ ئەو كەسانە گونجاوە كە زیاتر دەردەچن و سەردانی ماڵ و شوێنەكان دەكەن، بەهۆی ئەوەی لە نزیكەوە بۆنەكەی بڵاو دەبێتەوە و ناسكە، پلەی چوارەمیش بەر بۆنی (سانت لۆرێنت - Yves Saint Laurent Black Opium Eau De Parfum Intense)ی فەڕەنسی دەكەوێت، بۆ بۆنە و یادە فەرمییەكان بەكاردێت، كە لە دەشت و دەر و سەیرانگاكان ساز دەكرێن، بۆنێكی سەرنجڕاكێش و قورسی هەیە، لە دوورەوە هەست بە بۆنەكەی دەكرێت.
Top