ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەكۆمەڵ لە كوردســتان و جیهان

ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەكۆمەڵ لە كوردســتان و جیهان
ئێستا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان گرنگی بە ئاهەنگی هاوسەرگیریی بەكۆمەڵ دەدرێت و رێكخستنی ئەو جۆرە ئاهەنگە بەرەو نەریتێكی جیهانی هەنگاو دەنێت، ئەمەش یەكێكە لەو كار و چالاكییانەی كە تێگەیشتن و نزیكبوونەوەی تاكەكانی كۆمەڵگە بەدوای خۆیدا دەهێنێت، تا لە مەراسیمێكی شایستەدا كۆببنەوە، لە كوردستان ماوە ماوە ئاهەنگی بەكۆمەڵ سازدەكرێت، ئەمساڵ زانكۆی هەڵەبجە پێشەنگیی خۆی لەو بوارە راگەیاند و ئاهەنگێكی بەكۆمەڵی بۆ هەشت كوڕ و هەشت كچی زانكۆی هەڵەبجە سازكرد، ئاهەنگەكە لە لایەن زانكۆی هەڵەبجەوە رێكخرابوو، بۆ ئەمساڵیش وەك ئاماژەیەك بۆ ١٦ی مارس (رۆژی كارەساتی كیمیابارانی هەڵەبجە) زانكۆی هەڵەبجە ١٦ دەستگیرانداریان بەیەك گەیاند، تا بە جیهان بڵێن ئێمەی كورد سەرباری هەموو مەینەتییەكان دووبارە دەست بە ژیان دەكەینەوە و بەرەو پێشەوە هەنگاو دەنێین، هەر لە ئەمساڵدا لە وڵاتی لوبنان ئاهەنگێكی بەكۆمەڵی هاوسەرگیری بۆ ئاوارەكانی فەڵەستین و سووریا رێكخرا، كە (150) بووك و زاوای فەڵەستینی و (50) بووك و زاوای سوورییان بەیەك گەیاند، لەلایەكی دیكەشەوە لە كیشوەری ئەوروپا لە وڵاتی نەمسا ئاهەنگێكی بەكۆمەڵ لەلایەن پارێزگاری شاری ڤییەنا بۆ (16) بووك و زاوا رێكخرا.
Top