قاتی چاكێت و پانتۆڵ لوتكەی مۆدی وەرزی بەهارە

قاتی چاكێت و پانتۆڵ لوتكەی مۆدی وەرزی بەهارە
چاكێت و پانتۆڵ، مۆدێكی دانسقە و سەرنجڕاكێشە، كە شێوەیەكی سەرنج راكێش بە ئافرەتان دەدات، بە تایبەت كاتێك بۆ شوێنی فەرمی دەیپۆشن، لە وەرزی بەهاردا كە كەش و هەوا گۆڕانكاری بەسەردا دێت، تۆی خانمیش پێویستە لە جلە ئەستوورەكانی زستان دووربكەویتەوە و ناشتوانیت راستەوخۆ جلی تەنك لەبەر بكەیت، بە هۆی ناجێگیری كەشوهەوای ئەو وەرزە، بۆیە چاكێت و پانتۆڵ چاكترین هەڵبژاردەی وەرزی بەهارە، لە جوانیشدا لوتكەی مۆدەكان دەگرێت، لێرەوە ئاشنای رێگاكانی پۆشینی قاتی چاكێت و پانتۆڵ بە:
- قاتی رێكخراو: مۆدێكی رێكخراوە لە دوو پارچە چاكێت و پانتۆڵ، كە لە هەمان شێوە و ستایلن، نەخش و نیگاری چاكێت و پانتۆڵەكەش یەكن، كە چاكتێكی تەسك و پانتۆڵێكی كراوەن، لەگەڵ كراس، یان بلووڤەر و بلووزێكی تەنك دەپۆشرێت.
- قاتی ریترۆ: مۆدێكی دیكەی چاكێت و پانتۆڵە، كە زیاتر چاكێتەكە لەگەڵ تەنوورە و پانتۆڵ رێكدەخرێت، مۆدی هەفتاكانی پێشووە، واچاكە چاكێتەكە لە رەنگەكانی سوور و رەش و سپی بێت، پانتۆڵ و تەنوورەكەش لە رەنگێكی زەق بن، بەم چەشنە مۆدێكی كلاسیك پەیڕەو دەكەیت.
قاتی باستیل: یەكێكە لە مۆدەكانی بریمارك، كە چاكێتی رەنگی زەق و پانتۆڵی تەسك لە خۆ دەگرێت، دەكرێت پانتۆڵەكە لە رەنگێكی تۆخ بێـت، وەك رەش و رەساسی و قاوەیی، ئەو مۆدە بۆ كاتی دەرچوون گونجاوە.
Top