خانوو لەسەر هــەسارەی مەریخ

خانوو لەسەر هــەسارەی مەریخ
ئاژانسی بۆشاییگەری ناسا لە دوایین لێدوانیدا، ئاماژەی بە شێوازەكانی خانوو لەسەر هەسارەی مەریخ كرد، كە ئەوان بەنیازن دروستی بكەن و بۆ ئەو كەسانەی خوازیارن گەشت بۆ هەسارەی مەریخ بكەن و بۆ ماوەیەك لەوێ بمیننەوە، كەشی هەسارەی مەریخ لە كەشی زەوی نزیكە، مرۆڤ دەتوانێت بۆ ماوەیەك بمێنێتەوە، دروستكردنی ئەو خانووانە بە سێ تیم دراون كە كێبڕكێی لە سەر بەدەستهێنانی پرۆژەكە دەكەن، كۆمەڵەی یەكەم كە (لاپس كۆر)ە، ئەوان دەیانەوێ خانووەكان چەماوە بێت، تیمی دووەم كە (زۆپ هاوس)ە، دەیانەوێ خانووەكان كونكون بێت و تیشكی خۆر بچێتە ناوەوەی، تیمی سێیەمیش دەیانەوێت خانووەكان ئاسایی بن، وەك ئەوەی لەسەر زەویدا هەیە، نموونەكان لە سەر زەوی دروست دەكەن و بڕی (100) هەزار دۆلاریش بۆ ئەو پرۆژەیە تەرخان كراوە، براوەی یەكێك لەو تیمانە كە نموونەكان لەسەر زەوی دروست دەكەن، بە گەشتێكی فەرمی دەچێتە سەر هەسارەی مەریخ و خانووەكان دروست دەكات.
Top