سەیرترین نەخش و نیگاری دیكۆری ماڵ

سەیرترین نەخش و نیگاری دیكۆری ماڵ
هەندێ جار دیزاینەران و دیكۆریستی ماڵ و دیكۆری خانوو، ماوەی چەند رۆژێك خەریكی دانانی دیزاین و نەخش دەبن، لە كۆتاییشدا رەنگە بە دڵی خاوەن ماڵ و داواكار نەبێ، چونكە خواستی هەموو كەسێكە تا ماڵەكەی بە نەخش و نیگار رازاوە بێ، وادیارە ئەو كچە پاكستانییە بیرۆكەیەكی دیكەی بۆ دیزاین و نەخشكاری ماڵ هەیە، دوای ئەوەی توانی سندووقێكی بچووك بهێنێت و لە نێو سندووقەكەدا رووناكی داناوە و لەگەڵ هەرچوار دەوری سەندووقەكەی بە نەخش چێ كردووە، كە دوای ئەوەی رووناكیەكە دادەگیرسێت، ئیدی تەواوی ئەو شوێنەی لێیەتی بە نەخش و نیگاری سندووقەكە دەڕازێتەوە، ئەو كچە ناوی (ئانێلا ئاگا)یە، كاری دارتاشی لەگەڵ باوكی دەكات، رۆژێكیان ئەو بیرۆكەی بە گوێ باوكی داهێنا و باوكیشی بێ ئومێدی كرد لەوەی كارەكەی چ سوودێكی نابێ، بەڵام ئێستا بیرۆكەكەی لە زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا بەكاردەهێنرێت كە سادە و ساكارە لە گۆڕینی نەخش و نیگاری دیكۆری ماڵ.
Top