ڕاهێنانی توندکردنی ڕوخسارت و لابردنی چرچولۆچی
June 26, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ماڵپەڕی "hayatouki" باس لە باشترین جۆری ڕاهێنانەکان دەکات بۆ دەموچاو و پاراستنی پێست لە چرچی.
ڕاهێنانی دەوری دەم
دەموچاوت بشۆ و کەمێک کرێم بدە لە دەوری لێوەکانت، پاشان قەڵەمێکی بخە نێوانی لێوەکانت و بەهێواشی وردە وردە دەم بکەرەوە و دایخە تا ئاستی قەڵەمەکە، ڕۆژانە بۆ ماوەی 1 خولەک ئەنجامی بدە.
ڕاهێنانی برۆکان
پەنجەکانت بخەرە سەر سەروو برۆکانت، بەشێوازێکی لەسەرخۆ پەنجەکانت بە هەردوو لای ڕاست و چەپدا بسوڕێنە بۆ ماوەی 3 خولەک.
ڕاهێنانی کوڵمەکان
وەک چۆن پێدەکەنیت بەو شێوەیە یاری بە دەمت بکە، بەشێوازێکی خێرا چەند جارێک ئەنجامی بدە و هەر جارێک 10 جار پێبکەنە.
ڕاهێنانی توندکردنەوەی ڕوخسارت بەگشتی
بەدەستەکانت پەستان بخەرە سەر بۆشاییەکانی دەموچاوت، بۆ ماوەی چەند خولەکێک تا سوڕی خوێن لەو ئاستانە چالاک بێت.
ڕاهێنانی ماسولکەکانی دەم
وەک چۆن بنێشت دەجویت، بەو شێوەیە دەم بجوڵێنە و زیاتر لە 5 جار لە ڕۆژێکدا دووبارەی بکەرەوە.
ڕاهێنانی چاوەکانت
چاوەکانت دابخە و بە پەنجەکانت وەک وێنەکە مەساج بۆ دەوری چاوەکانت بکە.
خه ندان
