بۆ گەیشتن بە برۆیەکی جوان ئەم ڕێگایە سرووشتییانە جێبەجێ بکەن

بۆ گەیشتن بە برۆیەکی جوان ئەم ڕێگایە سرووشتییانە جێبەجێ بکەن
ھەموو دەرمانێکی کیمیایی پاش ماوەیەک کاریگەریی نامێنێت بە پێچەوانەوە دەرمانە گیاییەکان، جگە لەوەی کاریگەرییان زیاترە، مادە و کانزاکانی زۆر لە دەرمانە کیمیاییەکان بەھێزترە.

ئەو مادانەی لە خوارەوە ئاماژەی پێ دەکەین گەشەی برۆ خێراتر دەکەن و ئەگەر بە ھەر ھۆیەک برۆتان وەریوە، دووبارە پڕ و بەھێزی دەکاتەوە.

- ڕۆنی زەیتون و ڤازلین لەو شتانەیە کە برۆ زۆر بەھێز دەکەن و لە ڕۆژدا سێ تا چوار جار برۆتان بە وازلین و ڕۆنی زەیتون مەساج بکەن.

- زەردێنەی ھێلکە لە برۆتان بدەن و پاش 20 خولەک بیشۆنەوە.

- شیلەی پەلکی ئەلۆیڤێلرا یەکێکە لە ڕێگەکانی بەھێزکردن و بریسکەدارکردنی برۆ.

- ڕۆنی گوێزھیندی لە برۆتان بدەن و مەساجی بکەن، ئەو کارە بۆ بەھێزکردن و پڕبوونەوەی برۆ زۆر بەسوودە.

- دەتوانن باوی بسووتێنن تا چەورییەکەی بێتە دەر و ڕۆنەکەی لە برۆتان بدەن. لێی گەڕێن 15 خولەک بە برۆوە بمێنێتەوە، ڕۆن باوی دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D،E و کالیسیۆم و مەنیزیۆم.

- ھەموو شەوێک برۆتان بە ڕۆنی گەرچەک مەساج بدەن.


باسنیوز
Top