هونەری ونكردن

هونەری ونكردن
هونەرێكی سەیرە و فێڵ لە چاو و مێشك دەكات، كە بە هاوشێوە و هاوڕەنگكردنی ئەو دیمەنەی مەبەستە لەگەڵ دەوروبەرەكەی، وا دەكات لە بەرچاوی مرۆڤ ون بێت و ببێتە فێڵكاریی بۆ چاو، ئەوەش یەكێكە لە كارەكانی (جۆهانس ستۆتییر)، كە جەستەی مرۆڤ بەكاردەهێنێت بۆ دانانی پەیكەر و شێوە و نەخشی گیانداران و كەرەستە و كەل و پەل، واتە لەلات سەیر نەبێت ئەگەر لە دوورەوە بولبولێك ببینیت، دواتر نزیك ببیتەوە بۆت دەربكەوێت كە ئەوە مرۆڤە و رەنگ كراوە و خۆی چەماندۆتەوە تا وەك بولبوولێك دەربكەوێت، كارە ناوازەكەی لە ژێر ناوی وێنەی جەستەیە (Body mandala)یە، تەنیا لەم رێگەیەوە دەتوانێت مرۆڤێك ون بكات لە نێو دەوروبەرەكەی، یان بە چەماندنەوە و رەنگكردن، شێوەی بگۆڕێت.
Top