فیستیڤاڵی بۆن و بەرامی ڤێریا دی ئەپریڵ

فیستیڤاڵی بۆن و بەرامی ڤێریا دی ئەپریڵ
وێڕای ئەو نەهامەتییە ئابووری و جەنگ و شەڕەی زۆربەی وڵاتانی جیهانی گرتۆتەوە، بەتایبەت وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، كەچی ئیسپانییەكان خۆیان لە خۆشی و كەیف و سەفا بێبەش ناكەن، هەموو ساڵێك یاد و بۆنە نەتەوەیی و كۆنەكانیان دووبارە دەكەنەوە. فیستیڤاڵی (بۆن و بەرام) كە بۆ یەكەمین جار لە شاری سڤیلیای ئیسپانی و لە ساڵی (1857) سازدراوە، تا ئەمڕۆش یادی ئەو رۆژە دەكرێتەوە، لەو فیستیڤاڵەدا، ئافرەتان و پیاوان و گەنجان، خۆیان پۆشتە دەكەن و بۆن و بەرامیشیان خۆش دەكەن و دێنە سەر شەقامەكانی ئەو شارە، مەرجە هەموو كەسێك لەو رۆژە بۆنێكی خۆش لە خۆی بدات و تا ئەو رۆژە بۆنی شارەكەیان خۆش بێت و هەریەكە جۆرە بۆنێك بۆ خۆی هەڵدەبژێرێت. دەگێڕنەوە كە لەو ساڵەدا كچێكی شۆخ و شەنگ ناوی (ڤێریا)بووە، هەمیشە بۆنی خۆش بووە و بیرۆكەی ئەو فیستیڤاڵە لە بۆن وجوانی ئەو كچەوە هاتووە.
Top