دەستڕەنگین و كابان بە لە رازاندنەوەی سەرمێزی خوان و ناندێن
June 20, 2016
رەنگا و ڕەنگ
- هەوڵبدە سەر مێزی ناندێن هەمیشە رەنگاوڕەنگ و رازاوە بێ، سەرەتا دەتوانی پارچە قوماشێكی جوان، یان نەخشدار لەسەر مێزەكە دابنێیت، هەروەها ئەگەر كەرەستەی كۆن كە گوزارشت لە كەلتووری كوردەواری و ئایینی دەكات بە جوانی و لە نزیك یەكیان دابنێی، مێزی خوانەكەت رازاوەتر دەكەن.
- لە نزیك مێزی ناندێن و شوێنی نانخواردن، مێزێكی بچووك دابنێ تا شیرنەمەنی و گۆچانی شیرینی لەسەر دابنێی، هەروەها چەند میوە و سەوزەش هەبێ، ئەوەندە هەستی خواردن بۆ ئامادەبووان دەكاتەوە.
- هەمیشە شوێنی خواردن و خوان با پاك و خاوێن بێت، هەموو رۆژ پاكی بكەرەوە لە پێش و لە دوای نانخواردن، تا دەستڕەنگینیت پێوە دیار بێت و نازناوی كابانت پێببەخشن.
- رووناكی ژووری ناندێن و خوان، با جوان و رووناك بێت، چونكە تاریكی هەستت بێزار دەكات و خواردنەكەشت بە جوانی بەرچاو ناكەوێت، دانانی ئاوێنەش لە نزیك شوێنی نانخواردن دەبێتە هۆی رەنگدانەوەی رووناكی بۆ ژوورەكە.
- دەتوانی بۆ زیاتر سەرنجڕاكێشان و رازاندنەوەی سەر مێزەكەت كەرەستەی جوانكاری وەك وێنەی خواردن و پلاستیك و گوڵ و گوڵدانیش لەسەر مێزەكەت دابنێیت.
دوای ئامادەكردنی خواردن، كەرەستەی نانخواردن بە جوانی دابنێ و هەر خواردنێك لە تەنیشت یەكتر و بە ریزێك دابنێ، هیچ كەرەستەیەكیش لە بیر مەكە، دوای دانانی خواردن و كەرەستەكان، ئینجا بانگی ئەندامانی خێزان و میوان بكە.
