بۆ زانیاریت

بۆ زانیاریت
- ئاوی سارد و گەرم ئەم دیاردەیە پێیدەوترێت (مابیمای) ئەوەش تێبینیكردنی زووتر بەستنی ئاوی گەرمە لەچاو ئاوی سارد. ئەم كاریگەرییە ناونرا (نسبەتەن) بۆ ناوی یەكێك لە قوتابییەكانی قوتابخانەی تەنزانیایی ئەرستۆ بەناوی (مابیمای)، لەساڵی 1963، كاتێك خەریكی بەستاندنی چلورەیەكی گەرم بوو، تێبینی كرد چلورە گەرمەكە زووتر بەستی لە چاو چلورەیەكی سارد. لە دوای توێژینەوە كردن لەسەر ئاو (مابیمایی) و مامۆستاكەی بۆیان دەركەوت كە پلەی گەرمی سەر رووی ئاو لە هەر جامێك بەرزترە وەك لە بنەكەی، بەڵام ئەوەی جێی داخە كە ئەم دیاردەیە دژە لەگەڵ داینامیكی گەرمی، ئەمەش وایكرد كە تێگەیشتنێكی نا تەواومان هەبێت بۆ ئەم دیاردەیە و بووە هۆی سەرهەڵدانی چەندان بیردۆز، دواتر توێژینەوەیەك بڵاوكرایەوە و هۆكارەكەی زانرا كە لە توێژینەوەیەكدا لەلایەن زانكۆی نانیانگ بۆ تەكنەلۆژیا لە سەنگافورە ئەنجام درابوو، دەركەوت كە هۆكارەكەی بە هۆی پێكەوە بەستنی بۆندەكانی نێوان گەردەكانی ئاوی گەرمە.
Top