گوندێك لە خانووی پلاستیك

گوندێك لە خانووی پلاستیك
لەلای خۆمان خانووەكان هەمیشە لە خشت و كەرپووچ و بلۆك دروست دەكرێن، تا لە سەرما و گەرما بمانپارێزێت و لەو خانووانە ژیان بەسەر ببەین، بەڵام خانووەكانی ئەو گوندەی وڵاتی ڤێتنام لە كەرەستەیەكی دیكە دروست كراون، كە هەرگیز بیرت بۆی ناچێ لە چ ماددیەك بێت، ئەو دەبە پلاستیكانەی كە لای خۆمان فڕێ دەدرێن، ئەوان لە بنیاتنانی باڵەخانە و خانوودا بەكاریدەهێنن، بۆ یەكەمین جار و یەكەمین گوندی پلاستیك دەركەوت، ئەو گوندە دەكەوێتە ناوچەی (بۆكاس دیل تۆرۆس)ی وڵاتی ڤێتنام، كە نزیكەی (120) خانوو دەبێت، هەموو خانووەكان لە دیواری پلاستیك و دەببە دروست كراون، هەر خانووێك نزیكەی (10) هەزار دەببەی پێویستە و تا ئێستا زۆربەی خانووەكانی گوندە پلاستیكەكە تەواو بووە.
Top