زۆربەمان زنجیرە فیلمەكانی (پیاوی جاڵجاڵۆكە –Spiderman) بینیوە، كە مرۆڤێك هاوشێوەی جاڵجاڵۆكە جووڵە دەكات، ئەگەرچی ئەوە كارێكتەرێكە و تەنیا نواندنە، بەڵام مرۆڤی جاڵجاڵۆكەی راستەقینە دەركەوت، كە منداڵێكی خەڵكی فەڵەستینە و هاوشێوەی جاڵجاڵۆكە، جوولەی ئەوەندە سەیر دەكات، كە مرۆڤ سەرسام دەكات، ئەو منداڵە ناوی (موحەمەد شێخ)ە و تەمەنی (12) ساڵە. تا ئێستا چەندین نمایشی بە جوولە سەیرەكانی كردووە، كە هەموو جەستەی دەخاتەوە ناو یەكتر، بەبێ ئەوەی ئیسقانێكیشی بشكێ، تەنانەت پشكنینیشی بۆ كراوە وەك هەر مرۆڤێكی ئاسایی وایە، تەنیا ئەوە نەبێت كە بەهرەیەكی سرووشتی هەیە لە چەماندنەوەی لەش و لاری، باڵای ئەو منداڵە جاڵجاڵۆكە دەگاتە (137) سەنتیمەتر و كێشی (29) كیلۆگرامە. لە دواترین ژمارە پێوانەیی جوولە سەیرەكانی، ناوی لە كتێبی گینیس بۆ ژمارەی پێوانەیی تۆمار كرا.