رێنمایی و شێوازەكانی وێنەگرتن

رێنمایی و شێوازەكانی وێنەگرتن
وێنە، یەكێكە لەو دۆستە نزیك و هاوسۆزەی كچان و خانمان، جاران ئەلبومی وێنە هەبوو، كە زیاتر لەلایەن كچان و ئافرەتانەوە بایەخیان پێدەدرا، تەنانەت هەر یەكێك، ئەلبومێك یان دوو ئەڵبومە وێنەی هەبوو، ئێستا ئەگەرچی وێنەی نێو ئەلبوم ئەوەندە باوی نەماوە، زیاتر وێنە لە نێو تۆڕی كۆمەڵایەتی و ئامێرەكاندا هەڵدەگیرێن، هەر بۆیە كچان و ئافرەتان رۆژانە وێنەی خۆیان بە شێوازی خۆیی (سێلفی)، یان بە كۆمەڵ لەگەڵ هاوڕێیان و دەستە خوشكانیان بۆ یادگاری دەگرن. وەك هەمیشە كچان و خانمان لە شێوەی خۆیان رازی نین لە وێنەكاندا، لێرەدا چەندین ئامۆژگاری و رێنمایی هەن، تا لە وێنەدا جوانتر و گەشتر دەربكەویت:
- زەردەخەنە و پێكەنین : هەمیشە لە نێو وێنەكاندا، با دەم بە خەندە و لێو بە زەردەخەنە و رووخسار بە پێكەنین بیت، چونكە جوانیت بەندە بە پێكەنین و زەردەخەنەوە.
- ئامادەكردن : كاتێك ویستت وێنە بگریت یان كاتێكی دیاری كراوی بۆ دانرابوو، پێش كاتەكەی رووخسارت پاك بكەرەوە و سەیری ئاوێنە بكە و بزانە هیچ گرفتێكت نییە، پاشان ئامادەی وێنەگرتنەكە بە.
- سەیركردنی كامێرا : ئەو وێنانەی زیاتر جێگەی سەرنج و بایەخن، كە كەسەكە سەیری نێو زوومی كامێراكە نەكات، بەڵكو ئاراستەی رووی چاوی بەرەو لایەكی كامێراكە بێت، واتە هەوڵدە راستەوخۆ سەیری كامێراكە نەكەیت، یان رووخسارت لار بكەوە و چاویشت لەسەر كامێرا بێت.
- وەستان : مەرج نییە جەستەت رێك و راستەوخۆ بەرامبەر كامێرا بێـت، بەڵكو دەتوانی جەستەت بۆ لایەك لار بكەیتەوە، واتە راستە یان چەپەت بەرەو رووی كامێراوە بێت، ئەوەندەش نەبێت كە بە نا ڕێكی دەربكەوێت، بەڵكو لاركردنەوەكی سادە بێت.
Top