زۆرن ئەوانەی حەز بە ماڵ و منداڵی زۆر دەكەن، تەنانەت دەیانەوێ سوپایەك لە منداڵیان هەبێ، وەكو ئەو دوو پیاوە یەكێكیان لە وڵاتی پاكستانە و ئەوەی دیكەش لە وەزیرستان، (گولڤار خان) پیاوێكی پیری تەمەن (77) ساڵە و تا ئێستا (4) ژنی هێناوە و (36) منداڵی هەیە، یەكێكی دیكەش ناوی (جان مەحمود)ە (3) ژنی هێناوە و (33) منداڵی هەیە، ئەوەی یەكەم خانووێكی هەیە لە (35) ژوور پێكهاتووە، هەر منداڵەی لە ژوورێك داناوە، ئەوەی دووەمیش خانووێكی بە بڕی (4000) مەتر دووجای هەیە تا هەموو ماڵ و منداڵەكانی لە خانووەكەدا جێگەیان ببێتەوە، ئەوەی سەیرە گۆلڤار كاری جووتیاری دەكات و (جان)یش فەرمانبەرە بە مووچەی (900) دۆلار.