کەلوپەلی ماکیاژ چۆن ھەڵدەبژێریت؟
June 7, 2016
رەنگا و ڕەنگ
ھەڵبژاردنی ماکیاژ پێویستی بە زانیاری و ڕێنوینی ھەیە، بە تایبەت لە کوردستان کە ئەو کەلوپەلانە ھاوردە دەکرێن.
دەبێت خانمان ئەو مارکانە ھەڵبژێرن کە لە کوالێتی کۆنتڕۆڵی کوردستان ڕێگەی بەکارھێنانیان پێدرابێت.
بەم شێوەیە ماکیاژەکانتان ھەڵبژێرن:
- خۆتان لە ناو و مارکەی ساختە بەدوور بگرن.
- ھەوڵ بدەن ماکیاژێک بەکاربێنن، کە لاتان ناسراو بێت.
- زۆربەی ماکیاژەکان لە چەند وڵاتێکک بەرھەم دێن، کە جیاوازە لەوەی کە لەسەر بەرھەمەکە نووسراوە.
- ماکیاژی ھەرزان و بێ ناونیشان ئەنجامی خراپی دەبێت.
- ئەزموون و شارەزایی خۆتان یەکەم مەرجە، بۆیە دەبێت ھەر کەسەو بە پێی پێستی خۆی ماکیاژ بکرێت نەک کەسانیتر بۆیان بێنن.
باسنیوز
