كراسی درێژ نموونەی جلی خانمانەیە

كراسی درێژ نموونەی جلی خانمانەیە
ئافرەتان بەگشتی زۆرتر لە پیاوان گرنگی بە جلوبەرگ دەدەن و بەردەوام دەستە جلی تازە و مۆدی تازەتر سەرنجیان رادەكێشێت، كچانیش پتر لە ژنان خوازیاری ئەوەن، بەڵام بەشێك لە ژنان و دایكان بەتایبەتی ئەوەندە گرنگی بە جلوبەرگ نادەن، وەكو لە سەردەمی كچێتی و تازەپێگەیشتووییان كە جلی هەمە چەشنیان لەبەر دەكرد، تەنانەت جلی پێشووتریان وەكو مۆدی ئێستایان نییە، چونكە جلوبەرگ بۆ هەر تەمەن و كات و شوێنێك جیاوازە، ئێستا خانمان زیاتر ئەو جلانە لەبەر دەكەن كە لەگەڵ كەسایەتی و شێوە و خانمایەتی خۆیان شیاوە و جلی گونجاوتر هەڵدەبژێرن. ئەو جلانەی زیاتر بۆ ئافرەتان شیاون بریتیین لە: كراسی درێژ و عابا و جەلابیە و ماكسی، هەر بۆیە ماركەی (لامۆرینا – Lamurrina)، چەندین جلی شایستەی بە خانمانەی ئامادەكردووە، هەر یەكێكیش بۆ شوێن و كاتی خۆی لەبەر دەكرێن، لەوانە: كراسی درێژ بۆ بۆنە و یاد، عابا بۆ شوێنی دەرچوون، جەلابیە و ماكسی بۆ ناوماڵ و سەردانی.
Top