شێوازەكانی ئەڵقەی دەستگیرانداران و هاوسەران

شێوازەكانی ئەڵقەی دەستگیرانداران و هاوسەران
پسپۆرێكی جوانكاری ئەڵمانی بە ناوی (رۆگر فالدێر)ە، ئاماژەی بە تازەترین مۆدەكانی ئەڵقەی هاوسەری و دەستگیراندانی كردووە، كە ئەو مۆدانەش شێوازی تازەنە بۆ ساڵی (2016)، بەپێی بڕوای فالدێر مۆدی ئێكسسواری ئەڵقە، زیاتر بەرەو یەك رەنگی دەچێ و كە تا ئەو كەرەستەیە تاك رەنگ بێت جوانتر و شیكتر دەبێت، مەرجیش نییە تەنیا لە زێڕ بێت، بەڵكو بە پێی ئەو حەز و خواستەیە كە لەلایەن هەردوو كچ و كوڕەی دەستیگراندار لەسەری رێكدەكەون، هەروەها مەرجیش نییە تەنیا لە رەنگی زەرد بێـت، بەڵكو خانمان دەتوانن رەنگەكانی (پەمەیی و خۆخ و سوور)، بۆ ئەڵقەكانیان هەڵبژێرن، بەم چەشنە نوێكاری و تازەگەری لەو ئێكسسوارە دەكەیت و لە شێوازە كلاسیكیەكە دوور دەكەویتەوە، هەندێ لە شێوازە تازەكانیش بە تێكەڵی دوو رەنگ یان دوو شێوەدا دەردەكەون، وەك دانانی نەخش و نووسینی ناوی هاوسەران و دەستگیرانداران لەسەر ئەڵقەكانی پەنجەی دەست.
Top