درێژیی قژی دوو مەترە!

درێژیی قژی دوو مەترە!
لە ساڵی 2003وە خەون بەوە دەبینێت كە نازناوی (ریپۆنزڵ)ی پێبدرێـت، ئەو وشەیەش واتا خاوەن درێژترین قژ، ئەوەیە چیرۆكی ئەو كچە رووسییەیە كە ساڵانێكە لە خزمەتكردنی پرچی بەردەوامە و بە بێ ئەوەی كەرەستە و ماددەی بەهێزكردنی قژ بەكاربهێنێت، لە بەر ئەوەی دەیەوێ درێژیی پرچی سرووشتی بێت، نەوەك وەك ئەوانەی دەرمان بەكاردەهێنن، تا پرچیان درێژ بێت. ئەو كچە ناوی (داشا گۆبانۆڤا)یە و درێژی باڵای (175) سەنتیمەترە، كەچی ئێستا پرچی لە خۆی درێژترە، خوازیاریشە كە قژی دوو ئەوەندەی خۆی درێژتر بێت، وەك خۆی دەڵێ: «كاتێك داپیرەم ئەو بیرۆكەیەی بە مێشكمدا هێنا، هەمیشە دەیگوت ماوە ماوە شیر لە پرچت بدە، تۆ دەبیت بە خاوەن درێژترین پرچ، درێژی ئێستای پرچم (190) سەنتیمەترە و بە نیازیشم پرچم نەبڕم تا دەگاتە دوو مەتر و نیو.» ئەگەر ئەو كارە بكات دەبێتە ژمارەیەكی پێوانەیی لە جیهان و ئەو كاتەش نازناوی درێژترین پرچی بەردەكەوێت و دڵی دادەكەوێت.
Top