ماكیاژێك بۆ گەشانەوەی چاوەكانت

ماكیاژێك بۆ گەشانەوەی چاوەكانت
هێڵكاری چاو، هەنگاوێكی گرنگی ماكیاژی رووخسارە، بۆ ئەوانەی حەز بە شێوازی نەرم، یان هێڵكاری راست و زەق بۆ چاوەكان، دەتوانن لە رێگەی دیاریكركردنی هێڵكاری چاوەكانەوە ئەو خواستەیان بەدیبهێنن، كاتێك بەشی سەرەوەی برژانگەكانت بە هێڵێكی راست دەكێشیت، بەتایبەت ئەگەر لە یەكێك لە رەنگەكانی رەش و سپی بێت، هەمیشە شێوەی چاوەكانت كراوە و گەش دەبن، بۆ بەدەستهێنانی ئەو شێوازە گەشەی چاو دەتوانی ئەو هەنگاوە پەیڕەو بكەیت:
سەرەتا هەوڵبدە چوارچێوەی برژانگەكانت بە رەنگی سپی بكێشیت، ئەو هەنگاوەش كاریگەری لەسەر كرانەوەی رەنگی چاوەكانت دەبێ، یان رەنگێكی دیاریكراو بە رەنگی سپی بۆ دیوی ژوورەوەی چیوە چاوت رەنگ بكە، پاشان رەنگێكی دیكە كە بە خواستی خۆت بێت، لە برژانگەكانت بدە، تا لەگەڵ رەنگی سپییەكە هاوشێوە بن، هەروەها بە هێڵكاری (ریمێل)، رەنگەكە لەسەر برژانگت پەرت و بڵاو بكەیت، بەمەش دیمەنێكی گەش بە چاوەكانت دەدات.
Top