ئەگەرچی رۆژانە چەندین رەنگ و شێوازی هەمەچەشنی بۆیە و رەنگ و ماكیاژ بەسەر چاو و رووخساری خانمان دەبینین، ئەگەرچی هەندێ جار ماكیاژی سەیر و زەق و تۆخ دەبینین، ئەمجارەیان مۆدێكی دیكەی ماكیاژی دەم و چاو دەركەوتووە، بە تایبەت رەنگی (برژانگ)ی چاو، ئەمجارەیان پسپۆڕانی جوانكاری سوودیان لە رەنگەكانی (پەلكەزێڕینە) وەرگرتووە، تا لەسەر برژانگ و برۆی ئافرەتاندا هەبێ، بیرۆكەی ئەو كارە لەلایەن پسپۆڕی جوانكاری (لاورین ئینگرام) دەركەوتووە، چەندین نموونەی ماكیاژی پەلكەزێڕینەی لەسەر برژانگ و ماكیاژی ئافرەتان دەرخستووە، تەنانەت بۆتە مۆدێكی باویش لە نێو خانماندا تا ئەو ماكیاژە جوان و سەرنجڕاكێشە لە رووخساریان هەبێت.