خۆشەویستــی نامرێ!

خۆشەویستــی نامرێ!
خۆشەویستی وەك هەستێكی نێو ناخ و رۆح، ملیۆنەها ساڵە هەیە و دەشمێنێت و نامرێ، هەندێ جار بەهۆی لە دەستدانی كەسێك یان شتێك، رەنگە خەمێكی قوڵی بۆ بخۆین، بەڵام یادەوەری و خۆشەویستییەكەی لە دڵدا هەر دەمێنێت، ئەوەیە چیرۆكی ژیانی ئەو پیاو و كچە بچووكە (3) ساڵانەی لە وڵاتی (بەرازیل)، پیاوەكە ناوی (رافاییل دیل كۆل)ی تەمەن (35) ساڵە و لەگەڵ كچە تاقانەكەی كە ناوی (رایسا)یە، دوای ئەوەی لە رووداوێكی هاتوچۆدا خێزانی ئەو پیاوە و دایكی ئەو كچە ناوی (تاتیان ڤالكوێز)ە دەمرێت، هەر بۆیە باوكی كچەكە وەك یادگاری جاران و وێنەكانی خۆی و هاوسەرەكەی، هەمان ئەو شێواز و جووڵەی خۆی و هاوسەرەكەی لە وێنەدا لەگەڵ كچەكەی دووبارەی كردۆتەوە، جگە لەوەی كە جووڵە و وەستانیان هاوشێوەی وێنەكانی پێشووە، هەروەها جلی كچەكەشی لەسەر هەمان جلی ناو وێنەی پێشووی هاوسەرەكەی ئامادەكردووە، جگە لەو حالەتە، هەمان حالەتێكی دیكەش لە وڵاتی ئوسترالیا لاسایی كراوەتەوە كە ئەوانیش (بێن)ی باوك و (ئۆلیڤیا)ی كچەكەیەتی.
Top