كراسی بووك لە كاغەز و كلینیكس

كراسی بووك لە كاغەز و كلینیكس
خانمان، كاتێك بە نیازی هاوسەگیری و زەماوەندن، دەچن باشترین و جوانترین و گرانترین كراسی بووك هەڵدەبژێرن، تا لە رۆژی ئاهەنگیان وەك شازادەیەك بێنە بەرچاو، زۆربەی ئەو كراسانە لە قوماشی بە نرخ و باش دروست كراون، بەڵام وادیارە هەر یەكە لە بەرگدروویەكی ئەمریكی و (3) كەسی دیكەی خاوەن كارگەی دروست كردنی كلینیكس و كاغەز، بیرۆكەیەكی دیكەیان بۆ كراسی بووك هەیە، تەنانەت رێچكەیەكی دیكەیان گرتووە و تا لە كراسی بووك لە سادەترین كەرەستە دروست بكەن، بەرگدرووە ئەمریكییەكە ناوی (دۆنا پوپەر ڤنكلەیر)ە، چەندین نموونەی كراسی بووكی لە كاغەز و كلینیكس دروست كردووە، جلەكانیش ئەوەندە بە جوانی چێ كراون، وا هەست ناكەی لە كاغەز بن، لەلایەكی دیكەشەوە هەر یەكە لە (كیمبرڵی كلارك و ئین زێت فاشیۆن و نیو زیلاند فاشیۆن)، جوانترین كراسی بووكیان لە كلینیكس دروست كردووە، نرخی ئەو جۆرە كراسە دەگاتە (1070) دۆلار، ئەوەی سەیرە داواكاری لەسەرە و كچان بۆ خۆشی و وێنەی یادگاری ئەو جۆرە كراسە دەكڕن و لەبەری دەكەن بۆ وێنەگرتن.
Top