زۆربەی كچان وئافرەتان نیگەران لە هەندێ ئەو حاڵەتانەی بەسەر قژیاند دادێ، تەنانەت زۆربەشیان دوو دڵن و دەترسن لە هەفتەیەكدا قژیان زۆر بشۆن نەوەك ببێتە هۆی هەڵوەرینی قژیان، هەندێكی دیكەش پێیانوایە دەبێ قژ هەفتەی چەند جارێكی دیاری كراو بشۆردرێت، هەر بۆیە پسپۆران بۆ رەواندنەوەی ئەو دوو دڵی و نیگەرانییەی خانمان باس لە شێواز و چەند جار شووشتنی قژیان كردووە لە هەفتەیەكدا و لێرەوە ئاشنای بە: گەر ماوەیەكی زۆر قژت نەشۆیت، ئەو كاتە هەست دەكەی قژت گنجی دەبێ و یەكتر بەرنادات، ئەمەش بەهۆی كۆبوونەوەی بڕێكی زۆری چەوری و پیسی لەسەر مووەكانی سەر، ئەوانەی قژیان خاوە، درەنگتر تووشی ئەو پیس بوونە دەبنەوە و بە پێچەوانەی ئەوانەی قژیان پڕە، چەندین توێژینەوە دەریانخستووە كە نابێ هەفتانە لە دوو جار زیاتر قژت بشۆیت، كەچی وادیارە ئافرەتان بڕوایان بەوە نییە و لە راپرسییەكدا دەركەوتووە كە ئافرەتان هەفتانە نزیكەی (5) جار قژیان دەشۆن، بۆ ئەوانەی قژیان خاوە و نەرمە، پێویستە (2) رۆژ یان (3) رۆژ جارێك قژیان بشۆن. بۆ ئەوانەش قژیان چەورە و وشكە، واچاكە (2) یان(3) جار هەفتانە قژیان بشۆن. بۆ ئەوانەی قژیان پڕ و بۆڕە، پێویستە هەفتەی جارێك یان دوو جار بیشۆن.