كاتێك دەچینە بۆنە و یادێكی شەوانە، یان ئاهەنگ و زەماوەندێك، تەنانەت بۆ سەردانی كردنی هاوڕێ و دەستەخوشكەكانت لە رۆژی دەرچوون و یادی لە دایك بوون، بێگومان دەبێ جلێكت لەبەر بێت لە نێو هەموواندا وەك شاژن و شازادە دەربكەوی، خۆ ناكرێ هەموو جارێكیش جلی كوردی بپۆشی، چونكە هەندێ شوێن و كات هەن، ئەو جلەش گونجاو نابێ. هەر بۆیە راوێژكاری ئەڵمانی (تیتسیانا ئاسمان) دەڵێ: جلی ئۆفڕۆڵ، شیاوترین جلە بۆ بۆنە و یادەكان، ئۆفڕۆڵ بریتییە لە كراس، یان عەزیەی درێژ و كورت، هەندێ جاریش عەزییە و پانتۆڵ یان لەگەڵ تەنوورەدا مۆدێكی شیاون، بە تایبەت ئەگەر جلەكە هاوڕەنگ و هاو شێوە و هەمان نەخش بێت، بەرچاو تر و سەرنجڕاكێش تر دەبێ. ئەو راوێژكارە زیاتر دەڵێ: بۆ ئەوانەی تەمەنیان نێوان (15 تا 25) ساڵانە، دەتوانن كراس و عەزییەی كورت و تا سەر چۆك لەبەر بكەن، ئەگەر حەزیشیان نەكرد جەستەیان دەربكەوێ، دەتوانن لەگەڵ پانتۆڵێك یان تەنوورەیەك لەبەری بكەن، هەروەها بۆ ئەوانەی تەمەنیان زیاترە، دەتوانن كراس و عەزیەی هاوشێوە وهاوڕەنگ و نەخش لەبەر بكەن، تا لە نێو هەموو كەسانی دەوروبەر گەشاوە و درەوشاوە بن.