هیتلەر چۆك دادەدات

هیتلەر  چۆك دادەدات
لە سەردەمی هیتلەردا، كەس نەبوو بەرامبەر ئەو كەسایەتییە ستەمكارە بوەستێ و ئەژنۆی بۆ دانەنێت، ئەو توانی نیوەی كیشوەری ئەوروپا داگیر بكات و بە نیازیش بوو هەموو كیشوەرەكە بخاتە ژێر ركێفی خۆیەوە، بەڵام دواجار شكستی پێهێنرا، ستەمی لە زۆر خەڵك كرد، تا ئێستاش لە ئەڵمانیا وەك رەمزی ستەم و زوڵم دەناسرێت، تەنانەت هەندێك لەو كەسانەی ماون لە ژیاندا، رق و كینەیان بەرامبەر هیتلەر هێشتا لە دڵدا ماوە، ناشزانن چۆن تۆڵەی بكەنەوە، هەر بۆیە هونەرمەندێكی ئیتاڵی بە ناوی (مۆریسیۆ كاتیلانا)، پەیكەرێكی هیتلەری دروست كردووە، كە جەستەی منداڵە و لەسەر ئەژنۆیە، سەریشی شێوەی هیتلەرە، وەك هێمایەك بچووككردنەوەیە بۆ ئەو داگیركەرە، ئەوەی جێگەی سەیرە زۆربەی خەڵك كاتێك سەردانی ماڵی (كریستیز)ی گەلەری وێنە دەكەن، لەگەڵ پەیكەری هیتلەر وێنە دەگرن تا دڵیان بحەسێتەوە، تا ئێستا لە فرۆشتنی ئاشكرادا، (15) ملیۆن دۆلاریان بەو پەیكەرە داوە.
Top