بچووكترین نمایشكاری جیهان

بچووكترین نمایشكاری جیهان
ماوەیەك لەمەوبەر هەواڵی ئەو كچە رووسییە بچووكەمان بڵاوكردەوە كە جوانترین كیژۆڵەیە و رەنگە لە داهاتووشدا ببێتە شاجوانی جیهان، كە تەنیا تەمەنی (5) ساڵ بوو، ئەمجارەیان كچێكی دیكەی دەیەوێ كێبڕكێ ئەو شاجوانە بچكۆڵانە بكات، كە ناوی (مایا)یە و تەمەنی تەنیا (11) مانگە، ئێستاش وەك نمایشكارێكی جلوبەرگ، ماوە ماوە وێنەی جوان و سەیر بە جلی جۆراوجۆر لە ئەكاونتەكەی بڵاودەكرێتەوە، ئەوەش بیرۆكەی دایكی ئەو منداڵەیە كە ناوی (ئێمی ماكلندێر)ـە، لە وڵاتی ئوسكوتلەندا دەژی، لە ئێستاوە نیازی وایە كچەكەی ببێتە نمایشكار، چونكە خەونی لەمێژینەی خۆی بوو كە كاری نمایشكاری بكات، بەڵام ئەو دەرفەتەی بۆ نەڕەخسا، هەر بۆیە دەیەوێ بیرۆكەكەی لە دڵ و هەستی كچەكەیدا بچەسپێنێت و لە دواڕۆژدا كچەكەی لەسەر شانۆی نمایشكاران ببینێت، مانگانەش نزیكەی (1000) یۆرۆ لە جلی كچەكەی خەرج دەكات.
Top