ئاشنای مۆد و شێوازەكانی جینز بن

ئاشنای مۆد و شێوازەكانی جینز بن
زۆربەی خانمان حەز بە پۆشینی مۆدەكانی جینز دەكەن. جینز، یان ئەوەی بە (كاوبۆی) ناسراوە، مۆدەی جۆراوجۆری هەیە، بێگومان دۆڵابەكانی هەر خانمێكیش بكەیتەوە، چەندین پارچە جینزی لێ دەدۆزیتەوە، بەڵام چاكترە ئاشنای مۆد و شێوازەكانی جینز بن و بزانن لە چ كاتێك لەبەر دەكرێن.
- جینزی سەرەكی (كلاسیك)- classic jeans، ئەو جۆرەیە كە شێوەی راست و بە بێ خوار و خێچییە، لەسەرەوە تا خوارەوە هەمان شێوەیە، دەتوانی بۆ كاتی گەشت و سەفەر لەبەری بكەیت.
- جینزی پەموو دێنیم – Denim)، شێوازێكی دیكەی جینزە و شێوەی راستە و لەسەر جەستە دەنیشێت، بۆ كاتی دەوام و زانكۆ دەپۆشرێت.
- جینزی قاچ كراوە - Bootcut، ئەو مۆدەیە كە بە شارڵس دەناسرێت، بەشی خوارەوەی كراوەیە و لە سەر پێیەكانەوە گەورە دەبێت، بۆ دەرچوونی بازاڕكردن و سەردان لەبەر دەكرێت.
- جینزی باریكی شێوە چەقۆ – Skinny، ئەو شێوازەیە كە لەسەرەوە فراوانە و لە خوارەوە باریك دەبێتەوە تا دەگاتە سەر قاچ، بۆ كاتی دەوامی فەرمی و زانكۆ گونجاوە.
Top